| خه‌ونه‌كانی بـاوكم
| غولاَمحوسه‌ین ساعدی
وه‌رگێڕانی: که‌ریم تاقانه
غولامحوسه‌ین ساعدی له چه‌ند دێڕدا:
غوڵامحوسه‌ین ساعدی (گه‌وهه‌ر موراد) ڕۆژی سێ شه‌ممه 24.10.1314 له ته‌ورێز له دایک بوو.
له ساڵی 1330 هاوکات له گه‌ڵ (نهضت ملی) چالاکیی سیاسیی خۆی ده‌ست پێ کرد. ساڵه‌کانی دواتر به‌رپرسیارێتیی ڕۆژنامه‌کانی (فریاد)، (صعود) و (جوانان آذربایجان)ی وه‌ئه‌ستۆ گرت و کۆمه‌ڵێک وتار و چیرۆکی له‌م سێ ڕۆژنامه‌یه و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی (دانش آموز)، چاپی تاران، پخش و بڵاو کرده‌وه.
پاش کووده‌تای 28ی (مرداد) 1334 ماوه‌ی دوو مانگ خۆی حه‌شار دا و پاشان گیرا و چه‌ند مانگ له گرتووخانه‌یان توند کرد.
له ساڵی 1341 دا چووه تاران و بوو به سه‌رباز. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند چیرۆکی له‌بار‌ه‌ی سه‌ربازی‌یه‌وه نووسی. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا بوو پێوه‌ندی به (کتاب هفته) و گۆڤاری (آرش)وه کرد. ئاشنایه‌تیی ساعدی له‌گه‌ڵ (شاملو)، (جلال آل احمد)، (پرویز ناتل خانلری)، (رضا براهنی) و هتد... لێره‌وه ده‌ستی پێ کرد.
ساعدی له ساڵی 1346 هاوڕێ له‌گه‌ڵ (جلال آل احمد)، (رضا براهنی) و (سیروس طاهباز بۆ هه‌ڵگرتنی سانسۆر له سه‌ر ئه‌هلی قه‌ڵه‌م و چاپه‌مه‌نی، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌وکات‌دا کۆ بوونه‌وه. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا و به دوای ئه‌مه‌دا، هه‌سته‌ی ئه‌سڵیی کانوونی نووسه‌رانی ئێران دروست بوو.
له ساڵی 1353 به هاوکاریی نووسه‌رانی ناوداری ئه‌وکات، گۆڤاری (الفباء)ی بڵاو کرده‌وه. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا له‌لایه‌ن ساواکه‌وه ده‌ستگیر کرا و خرایه زیندانی (قزل‌قلعه) و پاشان نێردرایه زیندانی (اوین) و ساڵێک له سلوولی تاکه‌که‌سی‌دا ئه‌شکه‌نجه درا. ساڵی 1357 له سه‌ر بانگهێشتنی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئامریکا، چووه ئه‌م وڵاته و گه‌ڵێگ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پێک هێنا. له هه‌وه‌ڵی زستانی هه‌مان ساڵ‌دا گه‌ڕایه‌وه ئێران.
له کۆتایی‌یه‌کانی ساڵی 1360دا چووه پاریس و هه‌ر له‌م ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ خاتوو (بدری لنکرانی) ژیانی هاوسه‌رێتیی پێک هێنا. ساعدی که له‌و سه‌ره‌تایانه‌دا وه‌ک نمایشنامه‌نووسێکی به‌توانا به ناوی خوازراوی (گوهر مراد)ه‌وه ناسرابوو، به نووسینی چئرۆکگه‌لی وه‌ک (گه‌دا)، (دوو برا) و (حه‌سانه‌وه له حوزووری که‌سانی‌دیکه‌دا) شوێن و پێگه‌ی خۆی وه‌ک یه‌کێک له خه‌لاقترین چیرۆکنووسانی ئێران دیاری کرد.
غولامحوسه‌ین ساعدی له دووه‌مین ڕۆژی مانگی نۆی 1364 له فه‌رانسه مرد و له گۆڕستانی پێرلاشێز له په‌نای سادیقی هیدایه‌ت‌دا به خاک سپێردرا.
ڕۆژی هه‌ینی‌یه. بابم چه‌ند ده‌فته‌ر‌و چه‌ندین باوه‌ش كاغه‌زی هێناوه‌ته‌وه‌و له‌به‌رده‌می خۆی له ژووری دانیشتن په‌رش‌و بلاَوی كردوونه‌ته‌وه. تاقه‌كانی به به‌ڵگه‌ی خه‌رج‌و ده‌خڵ ، ده‌فته‌ری جۆراوجۆر ، لیستی مافـی كارگێڕان هه‌ڵچنیوه. بابم حسێبداری ئیداره‌ی دارایی‌یه. دایكم به بۆڵه بۆڵ له ژووره‌كه دێته ده‌ره‌وه‌و له‌سه‌ر پێ‌پلیكانه‌كان داده‌نیشێ‌و به ئاماژه بۆ لای خۆی با‌نگم ده‌كا.
- (( بزانه چ ده‌نگ‌و باسێكه؟. ده بزانه چ قوڕێكم به‌سه‌ردا كراوه؟. ئه‌مه‌ش ڕۆژانی هه‌ینیمان.. چ بكه‌م..؟ هه‌تا نه‌مرم ، له ده‌ستی ئه‌م گوزه‌رانه قوتار نابم. خۆ ده‌زانم تا نیوه‌شه‌وان درێژه‌ی هه‌یه؛ جووڵه نه‌كه‌ن ، قسه نه‌كه‌ن ، ئه‌وه چ ڕووی دا؟. هێمنتر بدوێ ، ده‌فته‌ره گشتییه‌كه‌م له كوێ‌یه؟.. كوره هێشتا ژووره‌كانم گسك نه‌داوه.. نابێ جێم بێڵی.. خه‌ریكه شێت ده‌بێ. وه‌ره ، ئه‌تۆ وه‌ره سه‌یری بكه. ))
هه‌ردووكمان به پێدزكـێ ده‌چینه بن په‌نجه‌ره‌كه. بابم له ژووره‌وه له‌سه‌ر په‌تۆیه‌كی كۆن‌و شڕ ڕاكشاوه.. قژه لووله سپییه‌كه‌ی به‌سه‌ر ته‌وێڵی‌دا په‌رش‌و بلاَو كردۆته‌وه ، چاویلكه‌كه‌ی كردۆته چاوی ، دوگمه‌كانی كراسه‌كه‌ی وازن‌و په‌راسووه‌كانی له‌جاران ده‌رپه‌ڕیوتر‌و سه‌ختتر وه‌پێش چاو دێن. چه‌ند ده‌فته‌ری قه‌به‌و گه‌وره‌ی له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه كردووه ، لای ڕاست‌و چه‌پی به به‌سته‌ی قه‌واره گه‌وره‌ی كاغه‌ز ته‌نیوه. به‌لاَم هیچ ناكا. میدادێكی به لای ده‌مه‌وه ناوه‌و نیگای له قوژبنی ژووره‌كه گیر كردووه. دایكم ده‌ست پێ‌ده‌كاتـه‌وه:
- (( ئه‌مه‌ش بوو به ماڵ؟. ئه‌مه‌ش بوو به گوزه‌ران؟. خودایه ، مه‌رگ سه‌دجار له‌م ژیانه چاكتره. ئاخر كه‌سێك نییه به‌م پیاوه بڵێ ، ئێره ماڵه ، نه‌ك ئیداره؟... له‌به‌رچی ئه‌وه‌نده‌مان ئازار ده‌ده‌ی؟.
سه‌یر ، سه‌یر ، ده‌ڵێی پشیله‌یه له‌و سووچه خۆی مات داوه. هائێستا ده‌ست پێ‌ده‌كا ، شالاَوی بۆ دێنن ، چه‌ند دانه ژماره ده‌نێو كه‌لله‌ی‌دا تێكه‌ڵ پێكه‌ڵ بوون ، ناتوانێ بیانخاته‌وه جێی خۆیان.. ))
دیتنی ئه‌م دیمه‌نانه ماندووی كردووم ، به زۆر دایكم له بن په‌نجه‌ره‌كه لا ده‌به‌م‌و به‌شێوازێكی هێمن ده‌ڵێم:
- (( دایه ، ئیدی به‌سه ، هیچی له‌گه‌ڵ ناكرێ ، ده‌بێ سه‌برت هه‌بێ ، هێنده‌ی نه‌ماوه.. كه دوو ساڵی‌دیكه خانه‌نشین بوو ، هه‌موو ئه‌مانه ته‌واو ده‌بن‌و ئیدی ڕاحه‌ت ده‌بین. ))
دایكم ده‌سهه‌ڵگر نییه ، سه‌ره‌مڕ بۆڵه ده‌كا. كاسه‌ی سه‌برم پڕ بووه.. له پێ‌پلیكانه‌كان سه‌رده‌كه‌وم‌و ده‌رگای ژووری میوان ده‌كه‌مه‌وه‌و له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه ڕاده‌كشێم. گێژ‌و وێژ بووم.. خه‌ریكه ده‌بوورێمه‌وه. وێنه‌ی سه‌رده‌می جه‌حێڵیی بابم ڕووبه‌ڕووم به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسراوه. سه‌ر‌و سه‌كوتی ڕێك‌وپێكه ، لێوانی تائه‌ندازه‌یه‌ك هه‌ڵتۆقیون‌و قژی شانه كراوه. بیر ده‌كه‌مه‌وه ئه‌منی سیس‌و مردۆخه وێڕای ئه‌م بێ‌تاقه‌تییه‌م كه چنگی له گه‌رووم گیر كردووه ، ئه‌گه‌ر بگه‌مه ته‌مه نی بابم ، شێوه‌م چۆنی لـێ‌دێ. شتێك له‌نێو مێشكم‌دا جێ به جێ ده‌بێ.. وێنه‌كه‌ی بابم ده‌نێو چوارچێوه‌كه‌ی‌دا گیانی وه‌به‌ر ده‌كه‌وێ‌و ئاڵ‌وگۆڕ به‌سه‌ر شێوه‌ی‌دا دێ. چرچ‌و لۆچییه‌كی قووڵ له‌م لا‌و له‌ولای ده‌می ده‌رده‌كه‌ون. قژی ده‌شێوێ ، نێوچاوانی گرژ‌و مۆن ده‌بێ ، ڕوومه‌تی گرمۆڵه ده‌بێ ، لێوه‌كانی داده‌مرێنه‌وه ، هه‌ردوو شانی دێنه سه‌ره‌وه ، ده‌می ده‌كرێته‌وه‌و له‌پڕ ده‌ست به ڕشانه‌وه ده‌كا. هه‌ست ده‌كه‌م تووشی دڵ‌هه‌ڵشێوانێكی سه‌یر بووم. ده‌مه‌وێ ڕاست بمه‌وه. بۆنی ته‌ڕØ
�ییم به لووت‌دا دێ‌و دوا به دوای ئه‌وه ، له ژووره‌كه‌وه ، ده‌نگی هاواری بابم ده‌گاته گوێ. شالاَوه‌كه ده‌ستی پێ‌كردۆته‌وه.
به په‌له خۆم ده‌گه‌یه‌نمه هۆده‌كه. باوكم ته‌نیایه. تووشی له‌رزێكی سه‌یر هاتووه.
- (( بابه چته؟. شتێك ڕووی داوه؟. ))
- (( دروست نییه ، دروست ده‌رناچێ. كه‌ڵه‌كێكی تێ‌دایه. ))
- (( بابه ، كه‌ڵه‌كی چــی؟. ))
- (( گشت شتێكی نێو ئه‌م ده‌فته‌رانه جێ به جێ ده‌بن. ))
- (( چی جێ به جێ ده‌بێ؟. ))
- (( ژماره‌كان. ده‌ته‌وێ چی جێ به جێ بێ؟. ))
- (( چۆن چۆنین جێ به جێ ده‌بن؟. ))
- (( هه‌موویان چه‌شنی مێرووله ڕێ ده‌كه‌ن ، تێكه‌ڵ ده‌بن ، وڕیان كردووم. ))
- (( بابه ، شتی وا نابێ. ))
- (( چۆن نابێ؟. به‌و چاوانه‌ی خۆم بینیمن ، چه‌ند دانه چوار‌و نۆ‌و پێنج به‌په‌له شوێنی خۆیانیان
گۆڕی. ))
- (( بابه گیان ، گرینگ نییه.. ))
- (( گرینگ نییه؟. به‌لای تۆوه كه له خۆڕایی ده‌خۆی‌و له خۆڕای ده‌نووی ، گرینگ نییه. ))
- (( شه‌كه‌تی بابه ، ئه‌گه‌ر كه‌مێك... ))
- (( شه‌كه‌تی چی؟. ئه‌گه‌ر حسێبه‌كه دروست ده‌رنه‌چێ ، ده‌زانی چ ڕوو ده‌دا؟. ئاخر تۆ هه‌ر له قسه‌ی من تێ‌ده‌گه‌ی؟ ئه‌گه‌ر چووكترین جیاوازی بێته گۆڕێ ، ده‌زانی چ ده‌بێ؟. ئاخر جیاوازی واته چی؟. ))
- (( جیاوازی ، واته جیاوازی. ))
- (( نا، گێزه‌مل ، جیاوازی مانایه‌كی‌دیكه‌شی هه‌یه كه دزی‌یه. جیاوازی ، واته دزی. ))
- (( واته كێ دزیی كردووه؟. ))
- (( واته ئه‌من. باوكه بێشه‌ره‌ف‌و بێ‌نامووسه‌كه‌ت. ))
- (( ئاخر تۆ‌و پاره ئه‌وه‌نده نێوانتان گه‌رم نییه. ))
- (( ده‌ی ئه‌مانه چین ده‌یاننووسم. چـما ئه‌مانه
پاره نین!؟. ))
- (( ئاخر خۆ ژماره‌ی پاره نادزرێ. ))
- (( ئه‌ی چی ده‌دزرێ؟. ))
- (( خودی پاره.. ))
- (( ون به له‌پێش چاوم ، تۆ چ تێ‌ده‌گه‌ی؟ چما ڕه‌حمه‌تیی ده‌فته‌ردارت له بیر نییه؟. ))
- (( به‌ڵێ ، له بیرمه. ))
- (( له‌به‌رچی ده‌ستی دایه خۆكوژی؟. ))
- (( نــازانم. ))
- (( به‌ڵێ ، نازانی. هه‌ر له‌به‌ر جیاوازیی ئه‌وتۆ بوو ده‌ستی دایه خۆكوژی. ))
- (( كارێكی دروستی نه‌كردووه. ))
- (( به‌ڵێ ، ئێوه‌مانان وای لێك ده‌ده‌نه‌وه. كاتێكیش ئه‌من خۆم كوشت ، هه‌ر وا ده‌ڵێی. ))
- (( ئاخر بۆ خۆ ده‌كوژی؟. ))
- (( له‌به‌ر به‌دناوییه‌كه‌ی عه‌زیزم ، له‌به‌ر به‌دناوییه‌كه‌ی. پێت وایه ئه‌من له چی ده‌ترسم؟. له پاسه‌وان ، له سه‌رۆكی دادگا ، یاخود له گرتووخانه؟. نه‌خێر كاكه ، له به‌دناوییه‌كه‌ی ده‌ترسم ، ته‌نیا له به‌دناوییه‌كه‌ی. ))
- (( بابه ، به‌دناوی له‌گۆڕێ‌دا نییه. خه‌ڵكی تۆ ده‌ناسن ، دڵ‌ئاسووده به!. ))
- (( له‌گۆڕێ‌دا نییه؟ ئه‌وه‌تا ڕووی داوه ، ئه‌مێستاكه ڕووی داوه. ده‌سا بۆچ ئه‌مه ڕووی داوه؟ بۆچ هه‌موو شتێك تێكه‌ڵ پێكه‌ڵ بووه؟ بۆچ هه‌مووشتێك شێواوه؟ هـــا؟ ده‌توانی وه‌لاَم بده‌یه‌وه ، یان نـا؟ قسه بكه! بۆچ لاڵ بووی؟ زمانت به‌ستراوه؟ ده بێره گۆ، هه‌ی سه‌گی خوێڕی!.. ))
ده‌ستی له هه‌وادا ده‌سووڕێته‌وه‌و یه‌كێك له ده‌فته‌ره‌كانی به ده‌سته‌وه دێ. ئه‌من هه‌تا خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ده‌ره‌وه، جه‌سته‌یه‌كی قورس له پشت سه‌رمه‌وه ، به‌توندی مسته‌كۆڵه‌یه‌ك له ده‌رگاكه ده‌دا.
■
سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆ ، ئه‌من‌و دایكم له هێشخانه‌كه‌دا نانی نیوه‌ڕۆ ده‌خۆین‌و دێینه ده‌ره‌وه. خواردنه‌كه‌ی بابم له تاقه‌كه‌دا سارد بۆته‌وه. نه ئه‌من‌و نه دایكم ناوێرین كاتی نانخواردنی وه‌بیر بێنینه‌وه. باوكم سه‌ر هه‌ڵده‌بڕێ‌و له پشتی چاویلكه‌كه‌یه‌وه نیگای ده‌بڕێته ئه‌من‌و دایكم.
- (( چتــانه؟ ئه‌وه بۆ وام سه‌یر ده‌كه‌ن؟. ))
ئه‌من له دایكم بوێرترم ، به‌كاوه‌خۆ ده‌ڵێم:
- (( هیچ نییه. ))
- (( چۆن هیچ نییه؟ ئێوه نازانن. ))
- (( بابه ، ده‌كـرێ... ))
- (( نه‌خێر ناكرێ ، نه‌ختێك وه‌ره پێشه‌وه. ))
ده‌چمه پێشه‌وه‌و له په‌نای داده‌نیشم. ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی له‌به‌رده‌می بابم‌دا وازه، پڕا‌و پڕه له ستوونی له حسێب‌نه‌هاتووی ژماره. بابم ئه‌نگوست ده‌خاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك.
- (( ئه‌مه چــه‌نده؟. ))
- (( نــــۆ!. ))
- (( به‌لاَم پێش ده‌قیقه‌یه‌ك حــه‌وت بوو. ))
- (( ئـه‌ی ئه‌مه چــه‌نده؟. ))
- (( ســـــێ. ))
- (( ڕاسته. ئه‌مه تاكه ژماره‌یه‌كه له شوێنی خۆی نه‌بزووتووه. ))
- (( ئــــه‌مــه؟. ))
- (( حــــه‌وتـــه. ))
- (( بێشه‌ره‌فـی په‌سته ، پێش ئه‌وه‌ی قامكی بخه‌مه سه‌ر، هه‌شت بوو. ))
- (( چــۆن ده‌بــێ؟. ))
- (( چما ئه‌من درۆ ده‌كه‌م؟. ده‌ڵێم هه‌شت بوو. ))
- (( ئاخر هه‌شت چۆن ده‌بێته حــه‌وت؟. ))
- (( ده‌ڵێی چۆن ده‌بێ .. هـا؟. ))
چه‌ند ساتێك چاو له قوژبنی ژووره‌كه ده‌بڕێ‌و پاشان به‌دڵخۆشی ده‌ڵێ:
- (( ئـێ دیاره، هه‌شت ئه‌گه‌ر سه‌رمه‌قولات بكا، ده‌بێ به حه‌وت، وا نییه؟. ))
به‌هێمنی وه‌لاَمی ده‌ده‌مه‌وه:
- (( به‌ڵێ، به ته‌قڵه‌یه‌ك ده‌توانێ ببێته حه‌وت. ))
- (( ته‌قڵه، سه‌رمه‌قولات.. ))
- (( دروسته. ))
- (( به‌لاَم حه‌وت هه‌رچی بكا، ناتوانێ ببێ به نـــۆ ، ده‌توانێ؟. ))
- (( به‌ڵێ، ده‌توانێ هه‌ر به‌و شێوه‌یه درێژ بێته‌وه‌و ببێته یه‌ك، پاشان سه‌ری بچه‌مێنێته‌وه‌و خڕی بكا‌و ببێ به نۆ. ))
مستێكی توند به‌ر هه‌نگڵم ده‌كه‌وێ‌و له شوێنی خۆم ڕاده‌په‌ڕم.
- (( سه‌ر له خۆت بشێوێنه، كه‌ری ناحاڵی.. قه‌ت ڕێكی نایه. به‌لاَم من ده‌بێ بزانم چ كه‌ڵه‌كێك له گۆڕێ‌دایه. به‌ڵێ، ئه‌م ماسته بێ‌موو نییه، فڕ‌و فێڵێكی تێ‌دایه. ))
ده‌گه‌ڕێته‌وه لای دایكم‌و چاوه ده‌رپۆقیوه‌كانی تێ‌ده‌بڕێ. له‌سه‌رخۆ چاویلكه‌كه‌ی لا ده‌با‌و له‌نێوه‌ڕاستی ده‌فته‌ره‌كه‌ی داده‌نێ.
- (( ئافره‌ت، بڵێ بزانم، ئه‌مه كاری تۆ نه‌بێ؟. ))
- (( ئه‌وه چ ده‌ڵێی پیاوه‌كه..؟ ته‌واو چه‌لو ملی!. ))
- (( به‌ڵێ، گیانی خۆت.. وا ده‌زانم هه‌مووی له‌ژێر كلاَوی تۆدایه ، چت كردووه؟. ))
- (( ده بڕۆ به‌دوای كاری خۆت‌دا.. دیاره ده‌ته‌وێ ده‌سته چه‌وره‌كه‌ت به من‌دا بهه‌سووی؟. ))
- (( به سه‌ری بابم هه‌مووی كاری تۆی گیس بڕاوه.. هه‌ڵبه‌ت شتێكت ده‌رخوارد داوم. ))
- (( ئاخر كاری وا بۆ بكه‌م؟. ))
- (( هه‌تا چیدی كار‌وباری ئیداره نه‌هێنمه‌وه ماڵ. ))
- (( په‌نا به خوا، ده‌ك گوێم كه‌ڕ بێ.. ))
- (( خۆت مه‌كه به مشكی تۆپیو.. ڕاستییه‌كه‌ی بڵێ!. ))
هه‌ڵده‌ستێته سه‌ر پێ‌و به‌په‌له ده‌ست له پرچی دایكم گیر ده‌كا‌و به‌نێو ژووره‌كه‌دا ڕای‌ده‌كێشێ‌و جارناجارێك مستێكی توند به‌نێو شانی‌دا ده‌كوتێ.
- (( ده‌تكوژم، هه‌ر ده‌تكوژم، ده‌بێ بیڵێی، ده‌بێ ڕاستییه‌كه‌ی بڵێی. ))
به‌تووڕه‌یی هه‌ڵده‌ستمه سه‌ر پێ‌و دایكم له چنگی بابم ده‌ردێنم. ده‌نگی گریانی دایكم به‌رزه‌و سه‌ره‌مڕ دوعــا‌و نزا ده‌كــا.
دایكم چارشێوه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێ‌و ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه. به‌هه‌ڵه‌داوان به‌دوای‌دا ده‌چم. دایكم به ده‌م گریانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ڕوو ده‌كاته باوكم كه خۆی به په‌نجه‌ره‌كه‌دا داوه‌و له حه‌وشه ده‌ڕوانێ.
- (( له خوام ده‌وێ خێر‌و خۆشی نه‌بینی. له‌م ئاخر‌و ئۆخره‌ی ته‌مه‌نم‌دا چاكت پاداشت دامه‌وه. وا ده‌زانی ئه‌سیرت وه‌گیر هێناوه؟. ده‌چمه ماڵی براكه‌م. ))
بابم به ده‌نگی به‌رز ده‌گوڕێنێ:
- (( ده‌ڕۆیه هه‌ر گۆڕستانێك بڕۆ، تووناوتوون چــی.. هه‌ر كه‌سێك ده‌ست وه‌رداته كار‌وباری ئیداری، ئاوا پاداشتی ده‌درێته‌وه. ))
■
سه‌عاته دیوارییه‌كه‌مان دوانزه‌جار زه‌نگ لـێ‌ده‌دا و مووته‌كه‌ی سه‌ری دوانزه‌جار ده‌م ده‌كاته‌وه و ده‌یبه‌ستێ. ده‌نگی كه‌ڵه‌بابی دراوسێكه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌نگی مووته‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێ. ئه‌من له ژووری میوان دانیشتووم و جگه‌ره ده‌كێشم كه له‌پڕ ده‌رگا ده‌كرێته‌وه‌و بابم په‌شۆكاو و سه‌رسوڕماو دێته ژووره‌وه. هه‌ردوو ده‌ستی له‌سه‌ر سینگی داده‌نێ‌و له‌به‌رده‌مم‌دا ده‌چێته سه‌ر دووچۆكان.
- (( سه‌روه‌ری گه‌وره!. تكایه گوێ له دوایین به‌رگریم بگره. ئه‌من جگه له كارمه‌ندێكی كڵۆڵ هیچی‌دیكه نیم. ته‌مه‌نێك به فیداكاریی ته‌واوه‌وه كار‌وباری حسێبی داراییم له ئه‌ستۆ بووه. خوا شاهیده هه‌تا ئه‌مڕۆ چووكترین كاری هه‌ڵه له من ڕووی نه‌داوه. تـاهه‌نووكه ئاوام لـێ‌نه‌هاتووه. من سه‌ربه‌رزانه ژیاوم‌و ده‌ژیم. نازانم چ ڕووی دا تووشی وه‌زعێكی ئه‌وتۆ هاتم. هه‌رچه‌ند ده‌زانم یـاسـا له كه‌س خۆش نابێ‌و عه‌داڵه‌ت هه‌مووان گیرۆده ده‌كا؛ به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان تاوانی ژنه په‌تیاره‌كه‌و كوڕه مل‌قایمه‌كه‌م بوو كه وه‌زعه‌كه وای لــێ‌هات. ئه‌من له سزا و ئه‌شكه‌نجه ناترسم. ته‌نیا له ئابڕووچوون ده‌ترسم.. ساقه‌ی سه‌ری منداڵه‌كانت ئازادم بكه و لـێ‌مه‌گه‌ڕێ له‌پێش چاوی كه‌س‌و ناكه‌سان‌دا ئابڕووم بچێ. ناوم له ڕۆژنامه‌كان‌دا چاپ مه‌كه. من به‌دبه‌ختم و هه‌زاران چاره‌ڕه‌شیشم دیتووه. به‌لاَم هیچ‌كات بێ‌ئابڕوو نه‌بووم.. بێ‌ئابڕووم نه‌كه‌ی. تكایه، تكایه، مشوورێكم بۆ بخۆ‌و ته‌كلیفم ڕوون بكه‌وه. ))
ده‌یهه‌وێ باوه‌ش به هه‌ردوو قاچم‌دا بكا، هه‌ڵی‌ده‌ستێنم. ده‌نگی فه‌رمانده‌رانه‌ی من ژووره‌كه پڕ ده‌كا:
- (( ته‌نیا تاوانی تۆ ئه‌وه‌یه كه له قسه‌ی ئێمه ده‌رده‌چی.. ))
- (( به‌نده هه‌ڵه ده‌كه‌م. ئێوه هه‌رچی بفه‌رموون، ئه‌من به گیان وه‌ری‌ده‌گرم. ))
- (( كه‌وایه، هه‌ر ئێستا ده‌چی‌و پاش نان‌خـواردن، حه‌بێكی ئاسپرین قووت ده‌ده‌ی و.. ده‌خه‌وی. ))
بابم به ده‌م گوتنی (( به چاوان، به چاوان ))ه‌وه له ژووره‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه. كه‌مێك دواتر، به پێدزكـێ ده‌چمه لای ڕێڕه‌وه‌كه. ده‌نگی پرخه پرخی باوكم له هۆده‌كه به‌رزه و.. له شوێنێكی نادیاره‌وه ئاوازی مووته‌یه‌ك ده‌گاته گوێ...
■
سه‌رچاوه:
شب‌نشینی باشكوه، مجموعه داستان، نوشته: غلام‌حسین ساعـدی، ص. 51-59 | | منبع:   |  14-02-2009 [13:59]   | فرستنده: ب. احمدی   |
|
|
|